Workshop
2025-09-01
وۆرکشۆپی ڕۆڵی ژیری دەستکرد لە پەروەردەی تایبەتدا
ئەکادیمیای خاڵ تەکنەلۆژی بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە، لە بەرواری ٧ ئەیلوولی ٢٠٢٥ وۆرکشۆپێکی تایبەتی بۆ مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت ساز کرد لەژێر ناوی (ڕۆڵی ژیری دەستکرد لە پەروەردەی تایبەتدا) بە ئامانجی ناساندنی نوێترین ئامرازەکانی ژیری دەستکرد (AI) بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی فێرکردنی گونجاوتر و کاریگەرتر بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
جێگای خۆیەتی هەموومان شانازی بە مامۆستایانەوە بکەین بەتایبەتی مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت کە بە شێوەیەکی دڵسۆزانە و خەمخۆرانە لە خزمەتی خوێندکاران و قوتابییاندان لە سەرجەم ئاستەکاندا پەروەردەدا، بە هەموو جۆرەکانی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان.
هیوادارین ئێمەش توانیبێتمان لە ڕوانگەی تەکنەلۆژیا و ژیری دەستکردەوە خزمەتێکی بچووک بکەین بەم پۆلە مامۆستا خۆشەویست و بەڕێزە.