Khal Center Logo
EN KU AR
ۆرکشۆپی نوێی ژیری دەستکرد
Workshop 2025-10-22

ۆرکشۆپی نوێی ژیری دەستکرد

ئەکادیمیای خاڵ تێک، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە، لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، وۆرکشۆپێکی سێ کاتژمێرەی بۆ کارمەندان و ڕاهێنەرانی سەنتەری ئۆتیزم و شیاندنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت سازکرد، لە ژێر ناوی (ڕۆڵی ژیری دەستکرد لە پەروەردەی تایبەتدا).
وۆرکشۆپەکە سەبارەت بە بەکارهێنانی ژیری دەستکرد و تەکنەلۆژیا بوو بۆ بەرزکردنەوەی توانای ڕاهێنەرایەتی و پێشکەشکردنی خزمەتێکی باشتر بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بە تایبەتی منداڵانی ئۆتیزم.
لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداریکردن درایە بەشداربووان بۆ هاندان و ڕێزگرتن لە بەشداربوونیان.